• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات قوربانییەكانی ئامرلی بەنمری بهێڵدرێتەوە و لە پرۆگرامەكتنی خوێندن زیاد بكرێت

    2023/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات قوربانییەكانی ئامرلی بەنمری بهێڵدرێتەوە و لە پرۆگرامەكتنی خوێندن زیاد بكرێت

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوە دیارەكان و كوڕانی ئامرلی لە كەركووك كەوت، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی پاڵەوانێتی و قوربانییەكانی كوڕانی ئامرلی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی تیرۆری بەربەری كرد و داوای كرد چیرۆكی خۆڕاگری ئامرلی بە نەمری بمێنێتەوەو  بكرێتە نێو پرۆگرامەكانی خوێندن تا نەوەكانی داهاتووش زانیارییان لەسەر هەبێت.

    سەماحەتی باسی ڕۆژانی ئابڵووقەی زاڵمانەی كرد كە تیرۆرستان خستبوویانە سەر ئامرلی و ڕوونی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا لە ئەنجامی قوربانییەكان و خوێنی شەهیدان بەدەستهاتوە و سەركەوتنی عێراقی دروست كردوە.
    سەماحەتی داوای یەكگری و تێپەركردنی كارە خراپ و نەرێنیەكانی كرد و گوتی سەقامگیری ئێستا پێویستی بە هەوڵ وهاوكاری هەمووان هەیە بۆ ئەوەی بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

    Related News