• سەماحەتی حەكیم.. فرۆكەخانەی كەركووك پێداویستی كەسوكارەكەیەتی و ئێستاش لەسەر ئەرزی واقیع هاتووەتە دی

    2023/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم.. فرۆكەخانەی كەركووك پێداویستی كەسوكارەكەیەتی و ئێستاش لەسەر ئەرزی واقیع هاتووەتە دی

    لە میوانخانەی هۆزی بەیات لە میوانخانەی شێخ ویسام بەیاتی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكە كەوت كە تێیدا پارێزگاری كەركووك بەڕێز ڕاكان جبوورییش ئامادەی دیدارەكە بوو، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەو سەردانەی بۆ میوانخانەیە ئاوەدانە بەهۆی ئەو شانازییە یە بەو هۆزە و ڕۆڵی و قوربانییەكانی لە پێناو نیشتماندا.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق بە دۆخێكی سەخت و دژوار تێپەڕ بووە و توانیویەتی هەموو دۆخانەش تێپەڕ بكات، دووپاتیشی كردەوە كە عیراقییەكان كوڕانی ئێستا و داهاتوون و سوودیان لە ئەزموونەكانی پێشوو وەرگرتوە.
    سەماحەتی گوتیشی عێراقییەكان كەسیان نییە هەر خۆیان نەبێت تاقیكردنەوەكان گەواهیدەری ئەوەن بەڵگەش ئەو یەكگرتن و هەماهەنگیەیە بۆ بنیاتنانی عێراق و تاقیكردنەوی سیاسی عێراق.

    سەماحەتی پاراستنی هەموو ئەو دەستكەوتانەی ئێستا بەدەستهاتوون دەخاتە ئەستۆی هەمووان بۆ ئەوەی لە دەمی شووشەكە بچینە دەرەوە، هەروەها ستایشی كۆشش و هەوڵەكانی لەبواری بیناسازی لە كەركووك كرد و ڕوونیشی كردەوە كە فرۆكەخانەی كەركووك داواكارییەكی هەمووان بوو ئێستاش بوو بە واقیع ئەوەش بۆ شارەكە وەچەرخانێكی گرنگ هەژمار دەكرێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی بوجەی داهاتوو كرد و گوتی فەلسەفەی خزمەتگوزاری و جووڵە پێكردنی پڕۆژەكان و دابین كردنی هەلی كار دروست دەكات.

    Related News