• ؤسەماحەتی حەكیم.. كەركووك پایتەختی هەمەچەشنە و سەركەوتن تێیدا بۆ هەموو عێراق دەبێت

    2023/ 05 /24 

    ؤسەماحەتی حەكیم.. كەركووك پایتەختی هەمەچەشنە و سەركەوتن تێیدا بۆ هەموو عێراق دەبێت

    لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ پارێزگای كەركووكی خۆشەویستی و برایەتی ڕۆژی 2023-5-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز (ڕاكان سەعید جبووری ) پارێزگاری كەركووك و چەندین بەڕێوەبەری گشتی و چەند سەركردەیەكی ئەمنی، لەم دیدارەدا سەماحەتی ڕایگەیاند كە كەركووك پایتەختی هەمەچەشنی پێكهاتەكانە لە عێراق و سەركەوتن تێیدا سەركەوتنە بۆ هەموو عێراق، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییەی كەركووك بەخۆیەوە بینیوە و ڕێژەی ئەو تەباییەی نێوان هەموو پێكهاتەكانی ئەو كۆمەڵگەیە هەیە بەشێكە لەو سەقامگیرییەی هەموو عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، گوتیشی ئەو سەقامگیرییە ئەنجامی ئەو قوربانییە زۆرانەو خوێنی شەهیدان بووە.

    سەماحەتی داوای كرد كە هەماهەنگی زیاتر لەسەر ئاستی ناوخۆی و سەركردە حكومییەكان هەبێت، ڕوونیشی كردەوە كە تەبایی و هەماهەنگی مەرجێكی سەرەكیە بۆ ئەوەی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەردەوام بن و بتوانن كوالیتی خزمەتگوزارییەكان باشتر بكەن و پەرە بە بواری بیناسازی و گەشەسەندن بدەن، ئاماژەشی كرد كە گرنگە بایەخ بە دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان بدرێت، هەروەها ئەكتی كردنی بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەی حكومەت بایەخ بە پارێزگاكان دەدات.

    سەماحەتی داوای كرد كە پیاوی دەوڵەت دەبێت پێگەی و مەكانەتی خۆی وەربگرێتەوە دوای ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین شاڵاوی ڕەخنە و شێواندن هاتەوە، گوتیشی خزمەتگوزاری دەروازەی سەرەكییە بۆ ئەوەی هاوڵاتی متمانەی بە ڕژێمی سیاسی و دام و دەزگاكانی دەوڵەت و پیاوی حكومت بگەڕێتەوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری ئێستا سەلماندوویەتی كە ڕژێمی دیمۆكراتی لە توانای هەیە كە نموونەیەكی حوكم گێرانی دادپەروەرانە پێشكەش بكات، بەپێچەوانەی ئەو بۆچوونە هەڵانەی  كە دەیانگوت عێراق تەنها لەڕێگای ڕێژێمی دیكتاتۆری و یەك ڕا و یەك حاكمی بەڕێوە دەچێت، گوتیشی حكومەتی بەڕێز سوودانی پشت ئەستوورە بە كەڤەرێكی سیاسی كە لە هاوپەیمانێتی كارگێری دەوڵەت خۆی بەرجەستە كردوە و هاوپەیمانێتیەكە ناونیشانێكی نیشتمانی هەڵگرتوە، ڕوونیشی كردەوە كە لە خاڵە بەهێزەكانی حكومەتی سوودانی ئەوەیە كە ئەو بەپێی ڕیزبەندی وەزیفی و كارگێڕی گەیشتوە بە پایە ئەوەش وایكردوە لە هەموو كێشە و ئاستەنگەكان تێبگات و بتوانێت جێبەجێی بكات.

    Related News