سەماحەتی حەكیم پێشوازی لەوەزیری دەرەوە دەكات و جەخت لەسەر پاڵپشتیكردنی حزمەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی دەكات
لەنووسینگەی تایبەتی خۆیدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە ڕێزدار دكتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بەڕێز سیروان بارزانی كرد، لەم دیدارەدا كە لە 2023-5-23 ئەنجامدرا، هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد و باسیان لە ئەنجامی چاوپێكەوتنەكانی عێراق لەسەر ئاستی لووتكەی عەرەبی كرد كە بەم دواییە لە جیدە بەسترا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەرەو پێش بچن لە فایلی بودجە و یاسا گرنگەكانی وەك یاسای نەوت و غاز و پێویستە پاڵپشتی حكومت بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی بەرنامەی حكومەت بكات بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی لە ڕووی گرنگی داڕێژراوە.