سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ قۆستنەوەی هەمەچەشنی پێكهاتەكان دەكات بۆ ئەوەی عێراق بەهێز بنیات بنرێت
لەمیوانخانەی پیرخزری ڕەزەوی پیرۆز ، لە رۆژی 2023-5-12 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك لەبرایانی كوردی شاری سلێمانی كەوت و تێیدا مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەوانی بەبیرهێنانەوە، گوتیشی وەستان لەسەر ئەو وێستگە مێژووییانە بۆ وەرگرتنی پەند و وانەیە و روونیكردەوە كە ئەو نەتەوەی لە مێژووی خۆی داببڕیت نەتەوەیەكی لاوازە، دووپاتیشی كردەوە كە هەمەچەشنی پێكهاتەكان لە عێراق سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەكەیەتی و داوای كرد كە فرە پێكهاتەیی عێراق بۆ بەهێزكردن و گەشەسەندنی عێراق سوودی لێ وەربگیرێت.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو كەشەی ئێستا بەرقەرارە كەشی گفتوگۆ كردن و دانوستانە و دەبێت بەرژەوەندی گشتی بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق زاڵ بكرێت، ئاماژەشی كرد كە هەموو ڕێز لە عێراق دەگرن و سەریان سوڕماوە لەو قۆناغانەی عێراق بەرەو سەقامگیری بڕیویەتی.
هەروەها جەختمان كردەوە، كە پێویستە برایەتی عەرەب و كورد پارێزراو بێت و دژ بە هەموو دەنگێك بوەستن كە بیەوێت ئەو پەیوەندییە مێژووییە تێك بدات، لێرەش نموونەمان بە هەڵوێستی سەركردە مێژووییەكان هێناوە كە لە پاراستنی ئەو برایەتیە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوە لەوانە شێخ مەحموودی حەفید كە بەرگری لە عێراق كرد لەسەر خاكی شەعیبە لە بەسرە، هەروەها فەتوای ئیمامی حەكیم كاتێك ڕشتنی خوێنی كوردی حەرام كرد و شەڕكردنی بەرامبەر كورد قەدەغە كرد.