سەماحەتی حەكیم ..چیاكانی كوردستان شایەتی دەدەن كەخوێنی عەرەب و كورد بۆ بەرگریكردن لە عێراق لە چەندین قۆناغدا تێكەڵ بووە
لە میانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی لە بەرواری 2023-5-12 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی وەستانێكی لە تەكیەی شێخ كامیل چۆیسە هەبوو، لەوێ باسی ئەو بیرەوەری و كاروانی پڕ لە خوێن و فرمێسك و دەستكەوتانەی كرد كە ئەوانی لەگەڵ برا كوردەكانمان كۆكردوەتەوە.
سەماحەتی حەكیم گوتی "هەر چیایەك لە چیاكانی كوردستان شایەتە لەسەر تێكەڵ بوونی خوێنی عەرەب و كورد لە بەرگریكردن لە عێراق و یەكگرتوویی و شكۆی گەلەكەی.
هەروەها گوتیشی بەهاكانی خۆشەویستی و لەیەك خۆشبوون و تەبایی بەهای مرۆیی و ئیسلامین لێرەش بیرمان دەهێنێتەوە كە هەمەجۆری پێكهاتەكان چەند گرنگە و چەند بووەتە هۆی دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگای عێراقی.
هەروەها گوتیشی عێراق و گەلەكەی بە چەندین ڕووبەڕووبوونەوە لە قۆناغی گواستنەوە تێپەڕ بووە، لەوانە تیرۆر و گەندەڵی و كەم ئەزموونی و تازەیی لەم تاقیكردنەوەیە.
-لێك تێگەیشتنێك لە ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی بۆ سروشتی عێراق هەیە، هرەوەها حاڵەتێكی پێ سەرسام بوون هەیە لەسەر توانای عێراق لە تێپەڕ كردنی هەموو ڕكابەری و تەگەرەكان.
لە كۆتاییدا گوتی ئەو سەردانەی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی بەیەك گەیشتن و بەردەوام بوونە لەگەڵ گەلی كورد و هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانیەوە.