سەماحەتی حەكیم داوادەكات پاڵپشتی حكومەتی سوودانی بكرێت
لە دیداری لەگەڵ بەڕێز سەلاحەدین بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە میانەی سەردانەكەی سەماحەتی حەكیم بۆ هەرێمی كردستان لە رۆژی 2023-5-12 باسی پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا.
بەڕیز حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو توانا بەردەستەكان بخرێتە گەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێو هەرێم و یەكبوونی قسەی شەقامی كوردستانی.
هەروەها سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە حكومەتی ناوەندی پشت ئەستوورە بە هاوپیمانێتیەكی حوكمدار كە لە هەموو توێژو پێكهاتەكان پێك هاتوون، ئەوەی بۆ ئەو حكومەتەش هەژمار دەكرێت ئەو جیدیەتەیە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتی بە سیستەمی سیاسی، هەروەها ڕوونی كردەوە كە ئەو حكومەتە لە ڕووی میللی و هەرێمی و نێودەوڵەتی قبوول كراوە، داواشی كرد كە پاڵپشتی بكرێت بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت بەرنامەی خۆی جێبەجێ بكات.