• سەماحەتی حەكیم سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و جەخت دەكاتەوە لەسەر پێویستی عێراق بۆ سەقامگیری لەهەموو بەشەكانیدا

    2023/ 05 /12 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و جەخت دەكاتەوە لەسەر پێویستی عێراق بۆ سەقامگیری لەهەموو بەشەكانیدا

    لە میانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی (بافل تاڵەبانی) و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە كێشە هەڵپەساردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەك و كێشەكانی نێوان هەولێر و سلێمانی لە لایەكی دیكەوە لەڕێگای  گفتوگۆكردن و پەیڕەوكردنی زمانی عەقل و مەنتیق و زاڵكردنی بەرژەوەندی گشتی  چارەسەر بكرێن، ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری هەرێم لەبەرژەوەندی هەموو عێراقە، تاقیكردنەوەكان سەلماندوویانە كە عێراق لە هەموو بەشەكانی  پێوستی بەسەقامگیری بەردەوام و گەشەسەندی بەردەوام هەیە.

    ئاماژەشی كرد، كە ئەو دۆخە سەقامگیرەی پێشتر  نەبوە و  ئێستا عێراق پێی تێپەڕ دەبێت لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و گەشەسەندن، پێویستی بەوەیە هەمووان بیپارێزن بۆ گەیشتن بە گەشەسەندێكی ڕاستەقینە و بەردەوام.

    هەروەها لە دیدارە باس لە هەڵوێستی  ناوچەكە و نێودەوڵەتی كرا، ڕوونمان كردەوە كە ئەو حاڵەتی ڕەزامەندیە و گەشبینیەی لە لایەن وڵاتانی براو  دۆستەكان بەدی دەكرێت هاوكاتە لەگەڵ دیدی گەلی عێراقی بۆ حكومەتی بەڕێز سوودانی لەبەر ئەوەی حكومەتێكە بایەخی زۆر بە خزمەتگوزارییەكان دەدات و بەرنامەیەكی ڕوون و هەڵوێستێكی ڕوونی بەرامبەر كێشەكانی ناوچەكە هەیە، كە بە پشتبەستنە بە گفتوگۆ و بەیەك گەیاندنی نەیارەكانی ناوچەكە.

    Related News