• سەماحەتی حەكیم فەتوای ئیمام حەكیم ڕێگای نەدا مەكینەی سەرپازی گەلی كورد لەناو ببات

    2023/ 05 /12 

    سەماحەتی حەكیم فەتوای ئیمام حەكیم ڕێگای نەدا مەكینەی سەرپازی گەلی كورد لەناو ببات

    لەسەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی لە بەرواری 2023-5-12 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ نوێژكەران لە مزگەوتی حوسێنییەی ئیمام موحسن ئەلحەكیم  بەشداری لە نوێژی هەینی كرد، لەوێ سەماحەتی ستایشی پەیوەندی نێو پێكهاتە عێراقییەكانی كرد بە تایبەتی عەرەب و كورد، وێستگە مێژووییەكانی ڕوون كردەوە كە بەڵگەیە لەسەر برایەتی نێو گەلی عێراق لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا، هەروەها فەتوای ئیمام حەكیمی بە نموونە هێناوە كە چۆن لە كاتی خۆی ڕێگری كرد لەوەی ماكینەی سەربازی دیكتاتۆری جینۆسایدی گەلی كورد بكات و لەناوی ببات.

    ڕوونمان كردەوە كە هەڵوێستی ئیمام حەكیم تەنها بۆ سات و قۆناغێك نەبوو، بەڵكو درێژەی هەبوو بۆ نەوەكانی داهاتووش، ئەو هەڵوێستە پارێزگاری لە گەلی كورد كرد و خوێن ڕشتنی ڕاگرت و یەكپارچەیی عیراقیشی بەهێزتر كرد، داوامان لە هەمووان كرد كە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بەوەی هەڵوێستی نیشتمانی و یەكبوون بلاوبكەنەوە و هەر كەسێك لە پێگە و شوێن و ئەو پانتاییەی كاریگەری تێدا هەیە، ئەو بەرپرسیارێتیەش لەسەر هەمووانە و هەموو كەسێك بەڕێژەیەك و كاریگەری و  توانای دەربڕینی هەیە، ڕوونیشمان كردەوە كە هەڵوێستەكان لەسەر بنەمای وشەیەك  بنیات دەنرێن كە بتوانێت ڕێڕەوی مێژوو بگۆڕێت.

    هەروەها ئاماژەی بۆ سروشتی پەیوەندی لەگەڵ گەلی كورد و لەگەڵ خوالێخۆشبوو مام جەلال (خوا لێی خۆش بێت) كرد، هەروەها ئاماژە بەگرنگترین دوو وێستگە كە خۆیان لە تێكۆشان دژی دیكاتۆریەت و بنیاتنانی ئەزموونی عێراقی بوو، بیرهێنانەوەی هەڵوێستەكانی سەركردەكان پێویستە بۆ ئەوەی نەوەكان پێی بزانن و بۆ ئەوەی مۆركێك بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق بەهەموو پێكهاتەكانی بەجێ بهێڵین.

    Related News