سەماحەتی حەكیم داوا دەكات چارەسەری كێشە هەڵپەسڕدراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم بە گفتوگۆ و دەستوور چارە بكرێت
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق و لەسەرتای سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەرواری 2023-5-12 چاوی بە بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كەوت، لەم دیدارەدا باسی تازەترین پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، لێرەش بۆچوونەكان هاوشێوە بوون سەبارەت بە پێویستی پاڵپشتی كردنی حكومەتی بەڕێز سوودانی بۆ ئەوەی بەرنامە خزمەتگوزاری و گەشەسەندنەكەی بەباشی جێبەجێبكرێت، سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە ئێستا عێراق سەقامگیرییەكی بەخۆیەوە بینیوە كە پێشتر پێیدا تێپەڕ نەبووە، لێرەش ئەركی هەمووانە كە پارێزگاری لەو دەستكەوتە بكەین و پشتگیری بكەین بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی سەقامگیری تەواو و بەردەوام.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ئێستا عیراق ڕۆڵێكی باش دەگێڕێت لە نزیككردنەوەی بۆچوونەكانی نەیارەكانی ناوچەكە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو خوێندنەوە ئەرێنییەی عیراقە لە قۆناغی ئێستادا، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی سفركردنەوەی هەموو كێشە تێك ئاڵقاوەكان نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم لەڕێگای دەستوور و گفتوگۆكردن.