سەید حەكیم داوای جێبەجێكردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان و زیادكردنی هەلی گەشەپێدان دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئیراهیم ئەلحافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و شاندی یاوەری كرد، سەرەتا سەماحەتی ستایشی رۆلەكانی كەركووكی كرد و داواشی كرد بەیەكەوە ژیان بە ئاسوودەیی بەردەوام بێت و بێ هیچ جیاوازییەك پاریزگاری لێبكرێت.
بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە کەرکوک وەك عێراقێكی بچووككراوە وایە، سەرکەوتن لەوێش بە مانای سەرکەوتن دەبێت لە سەرانسەری عێراقدا، مۆدێلێکی پێکەوەژیان دەخاتە ڕوو، هەروەها داوای بەڕێوەبردنی فرەیی لە عێراق کرد لەڕێگەی گۆڕینی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پردی عێراقی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و هەموو جیهان.
بەڕێز حەکیم داوای وەبەرهێنانی لەبوارەكانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی پارێزگاکە كرد و هەروەها داواشی كرد ڕۆڵی باشتریان لە کەرتی وزەدا هەبێت و جەختی لەسەر پێویستی دەرکردنی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردەوە، کە دەرفەت و داهاتی بەرچاو بۆ پارێزگاکان دەڕەخسێنێت، ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن پڕۆژەکانیان بەپێی ئەولەویەتەکان بەڕێوە ببەن.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە كرد كە عێراق بەخۆیەوە بینیوە و ڕوونیكردوەوە كە ڕكابەری دارایی و ئابووری دیارترینن، دووپاتیشی كردەوە كە گەشبینە بەوەی عێراق ئەم قەیڕانە تیپەڕ بكات، هەر وەك چۆن پێشتر قەیڕانی سیاسی و كۆمەڵایەتی تێپەڕ كرد.