• سەماحەتی حەكیم چاوی بە مەسعود بارزانی دەكەوێت و بەیەكەوە دۆخی سیاسی تاوتوێ دەكەن

    2023/ 05 /11 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە مەسعود بارزانی دەكەوێت و بەیەكەوە دۆخی سیاسی تاوتوێ دەكەن

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، لە بەرواری 2023-5-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی  بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی كەوت، لەم دیدارە باسی پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستان و ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە تەوەرە گرنگەكانی ئەم دیدارە بوو، سەماحەتی ئاماژەی بە بیرەوەرییە كۆنەكان و ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ یەك بەدرێژایی مێژوو لە نێوان باب و باپیرانی ئێمە هەبوو لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیات نانی عێراق و لەناوبردنی تیرۆری كرد، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق گۆڕانكارییەكی تازەی بەسەرهاتوە كە خۆی لە سەقامگیری و گەشبینی و ڕەزامەندی نێوخۆیی و ناوچەكە و نێودەوڵەتی لەسەر حكومەتی تازەی عیراق بەرجەستە دەكات، دووپاتیشی كردەوە كە كە گفتوگۆ زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەموو تەگەرە و كێشەكان لەنێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم چارەسەر بكرێت، گرنگیشە كە ئەو ناكۆكیانە لە چوارچێوەی دەستووری و یاسایی بمێنێتەوە وچارە بكرێت.

    هەروەها باس لە كۆتایی پێ هێنانی كەیسی ئاوارەكان و كەسانی دەربەدەر  و ڕووبەڕووبوونەوەی دەستەكانی تیرۆر و رۆڵی عێراق لە كەیسەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی كرا، لەم دیدارە تیشكی زۆر خرایە سەر پەیوەندی برایانەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەتایبەتی عەرەب و كورد.

    Related News