سەماحەتی حەكیم .. كێشە هەڵپەسێردراوەكان قابیلی چارەسەرن و تەنها ئیرادی پێویستە
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شێخ جیهاد خەیلانی و لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ كوردەكان بە درێژایی قۆناغە جیاكانی مێژووی عیراقی كرد، دووپاتیشی كردەوە كە كە شانازی بەو برایەتیە دەكات و كار لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی دەكات تاكو كوڕان و نەوەكانیشمان بەهەمان شێوە ئەو كەلتوورە وەربگرن وەك چۆن ئێمەش پێشتر لە باوك و باپیرانمان وەرگرتبوو.
سەماحەتی گوتیشی عێراق ئێستا بە قۆناغێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت كەپێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو كێشانەی كە هەن و بێ چارەسەر ماونەتەوە دەكرێت چارەسەر بكرێن گەر ئیرادەی چارەسەر هەبێت، گوتیشی خێوەتگای عێراق هەموو پێكهاتەكتنی لەخۆوە گرتوە و ئەو هەمە چەشنەییەی هەموو پێكهاتەكتنی كۆكردوەتەوە مایەی بەهێزی و دەوڵەمەندی كۆمەڵگای عێراقییە، لەكۆتاییدا گوتی دەستووری عێراقی و توانای دەقەكانی دەكرێت ڕێرەوی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و حكومەتە ناوخۆیییەكان دیاری دەكات چونكە هەر خۆی بۆ بەرژەوەندی عێراقییەكان نووسراوەتەوە.