• سەماحەتی حەكیم ..پەیوەندی نێوان كورد و عەرەب مێژووییە وپاراستنی بەرپرسیارێتی هەمووانە

    2023/ 05 /10 

    سەماحەتی حەكیم ..پەیوەندی نێوان كورد و عەرەب مێژووییە وپاراستنی بەرپرسیارێتی هەمووانە

    لە هەولێر  لەمیانەی سەردانەكەی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانی مزگەوت و  تەكیەی شێخ بەرزنجی كرد و لەوێ چاوی بە جەنابی شێخ ڕەشید كاكە بەرزنجی كەوت.

    لەم چاوپێكەوتنە بیروڕا سەبارەت بە پەیوەندی مێژوویی نێوان كورد و پێكهاتەكانی دیكەی عێراقی كرا، هەروەها بەڕیزیان جەخی كرد لەسەر  یەك قسەیی و كاركردن بۆ قۆستنەوە و بەگەڕخستنی هەموو تواناكان بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراقی بەهەموو توێژو پێكهاتەكانی، هەروەها ئاماژەی كرد كە كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان ڕۆڵێكی گەورەیان هەبووە لە یەكگرتنی كۆمەڵگای عێراقی و پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی دەستەبەر كراون.

    Related News