• سەماحەتی حەكیم..عێراق بە دۆخێك سەقامگیری تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە

    2023/ 05 /10 

    سەماحەتی حەكیم..عێراق بە دۆخێك سەقامگیری تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە

    لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شێخ عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی دادی كوردستانی كەوت و لەم دیدارە باسی پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرد.

    بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە سروشتی گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرد  كە خۆی لە دۆخی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی عیراق بەرجەستە دەكات، گوتی كە ئەو سەقامگیرییەی بەرقەرارە و پێشتر نممونەی نەبووە،  پێویستە بەردەوامی پێ بدرێت و پێش بخرێت بۆ ئەوەی ببیتە سەقامگیرییەكی بەردەوام بۆ ئەوەی هیوای گەلی عیراقی بهێتە دی.
    هەروەها ڕوونی كردەوە، كە حكومەت زۆر جیدییە لەوەی كە هەموو تەگەرە چارەسەر بكات و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و متمانەی هاوڵاتی بە ڕژێمی سیاسی وەربگرێتەوە، هەروەها قبوولكردنی ئەو حكومەتە لە ناوچەكە و لەڕووی نێو دەوڵەتیدا وای كردوە بەغدا ببێتە خاڵی بەیەك گەیشتنی نەیارەكانی ناوچەكە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری كوردستان بۆ عێراق و گوتی تاقیكردنەوەكان دەریان خستوە كە عێراق   پێویستی بەوە هەیە هەموو گۆڕەپانەكان سەقامگیری تێدا هەبێت.

    Related News