سەماحەتی حەكیم داوای دروستكردنی كەش و هەوایەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لەبەسرە دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ میوانخانەی ئەلعامری هۆزی سەواعد و هۆزی میشعەل لە قەزای مەدینەی شاری بەسرە، لە میوانخانەی شێخ حسێن حەردان ئال عەتیە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕوتی حیكمەی نیشتمانی سوپاس و پێزانینی خۆی بە شێخ و پیاوچاكان و كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەكە گەیاند بەهۆی ئەو پێشوازییە گەورەیەی لێیان كردوە و لەم دیدارەدا ڕۆڵی گەورەی ئەو هۆزانەی لە بەرەنگاربوونەوەی دیكاتۆریەت و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند، گوتیشی ئەوەی وایكرد شەهیدی میحراب (خوا لێی ڕازی بیت) لەبەسرە بێتە نێو عێراق بۆ ئەوە بوو تا سوپاسی خەڵكی ئەو شارە بكات بەهۆی ئەو هەموو قوربانییانەی پێشكەشیان كردوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو ڕكابەرییانەی عێراق و عێراقییەكان تووشی هاتن، بەهۆی سەبر گرتنیان ئەنجامی باشی لێ كەوتەوە، ئێستا عێراق لە قۆناغی نا سەقامگیری بەرەو قۆناغی سەقامگیری و بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە هەنگتاو دەنێت، ڕوونیشی كردەوە كە كەمی ئاو دەگرێت چارەسەر بكرێت، ئەویش لە ڕێگای بەڕیوە بردنی بەشێوەیەكی زانستیانە و گوتیشی دەبێت ئامێری ڕشاندن و ئاودانی مۆدێرن بەكار بێت بۆ ئەوەی ئاو بەهەدەر نەدرێت و گوتیشی عێراق پێویستە سەرچاوەی داهاتەكنی زیاتر بكات و نابێت تەنها پشت بە نەوت قایم بكات بۆیە پێویستە بایەخ بە پێنجینەی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا بدرێت، بۆ ئەوەش پێویستە هەموو هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی كەش و دۆخێكی لەبار بۆ كاركردنی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بخوڵقێنن.