سەماحەتی حەكیم.. قەزای مەدینە ڕۆژانی جیهاد و شەری بەرەنگاربونەوەی دیكاتۆریەتمان بیر دەهێنێتەوە
لەقەزای مەدینە لە شاری بەسرە، لە میوانخانەی هۆزی ئەلئیمارەی ئازیز بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی و گەنجانی ئەو قەزایە كەوت، سەماحەتی گوتی "ئەو ناوچانە ڕۆژانی شەڕی بەرنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و قوربانییە زۆرەكانی كوڕانی ئەو ناوچەیەم بیر دههێنێتەوە، دواتریش شەڕی تیرۆر، گەر ئەو قوربانیانە نەبوایە ئەوا بەو رۆژەی ئێستا نەدەگەیشتین".
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو دەستكەوتانەی لەسەر ئاستەكانی كۆمەڵگا و سیاسی و ئەمنی و ئابووری و خزمەتگەزاری هاتوونەتە دی پێویستە شانازیان پێوە بكرێت و باسی بكرێت، هەر چەندە ئەوە لووتكەی خواستی ئێمە نییە بەڵام ئەوە دەریدەخات كە عێراق بەڕێگای ڕاست دەڕوات و گەشەدەكات، هەروەها داوای كرد كە خۆیان لە زمانی ڕەشبینی و بڵاوكردنەوەی هەواڵی نەرێنی و خراپ بەدوور بگرن.
سەماحەتی دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی " ئێستا ئێمە وا سەیری ئەو ئاوەدان كردنەوەیەی ئەو قەزایە دەكەین كە ڕەنگە خەڵكی قەزایەكە هەستی پێ نەكەن بەڵام ئەوەی لە دوورەوە دێت سەردانی ئەو ناوچەیە دەكات بەشێوەیەكی ڕوون دەبینیت ئێرە چۆن پێشكەوتوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە خەڵكی بە چاوی سەرسامییەوە سەیری ئەو تاقیكردنەوەی عێراق دەكەن و چەندین سەرۆك و كەسایەتی گەورەی ناوچەكەش سەرسامی خۆیان بەوە دەربڕیوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەو دۆخە بەردەوام بین و بیپارێزین چونكە عێراق وڵاتێكە توانای گەورەی هەیە و سامانەكانی هەرگیز وشك نابن.