سەماحەتی حەكیم .. ئەو ئازادییەی پێی تێپەڕ دەبین بەرهەمی قوربانییەكانی شەهیدانە
لە قەزای ئیمام سادق (سڵاوی لێ بێت) لە باكووری بەسرە و لە ناوچەی سەید عەرەب، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە ینیشتمانی هەڵوەستەیەكی لای گەورەكانی بەتات هەبوو، كە بۆنی شەهیدبوون و قوربانی و ئەرك و تێكۆشانیان لێ دێت، لەوێ ڕەحمەتی بۆ شەهیدەكانیان نارد و باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەوان كردو وگوتی ئەو پەیوەندییە لە باب و باپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە و ئەوانیش بۆ نەوەكانی داهتووی دەهێڵنەوە، هەروەها سەماحەتی ئاماژەی دا بەو قوربانییە گەورانەی بەتات پێشكەشیان كردوە لە پێناوی ئاین و نیشتمان و دووپاتی كردەوە كە بەبیرهێنانەوەی ئەو یادەوەرییانەی شەهیدان و بەرزنرخاندیان گرنگە لەبەر ئەوەی ئەو ئازادی و ئاسایشەی ئێستا لەسایەی دەژین بەهۆی قوربانیدانی ئەوان بووە.