سەماحەتی حەكیم ..پاڵەوانێتی 25 ی كەنداو وێنەیەكی پڕشنگداری لەسەر بەسرە و عێراق پیشاندا
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری بەسرە ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی هەواش هۆزی بەنی مەنسوور كەوت، دیدارەكە كە لە قەزای ئیمام سادق (سڵاوی لێ بێت) ڕوویدا تێیدا سەماحەتی حەكیم باسی بیرەوەرییەكانی لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزە لە بەرەنگاربوونەوەی دیكاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی نوێ كرد و باسی سروشتی ڕووبەڕووبوونەوە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی و خزمەتگوزاری لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو كرد و گوتی خەریكە دۆخە بەبەهەوڵ و كۆششی خەڵكانی دڵسۆز دەكرێتەوە و باش دەبێت. سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو ئەمن و سەقامگیری و تەباییەی لە ڕووی كۆمەڵایەتی وهێوری سیاسییە و باش بوونی دخۆی عێراق بەگشتی كە هەستی پێ دەكەین. عێراق بەرەو پێشچوون و گەشەسەندن و وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی دەبات.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە باشبوونی دۆخەكە بەوە دەبێت كە بەراورد لەگەڵ پێشوو بكرێت، نەك دەبێت چۆن بێت، گوتیشی چاومان لەوەیە زیاتر دۆخە باش بێت بەڵام هێشتا زۆرمان لە بەردەمە دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت یتشك بخەینە سەر خاڵە ئەرێنیەكان كە زۆرن و گەورەن ئەوەش بەرنامەی قورئانە كە دەڵێت( واما بنعمە ربك حدث) ، گوتیشی نابێت ڕەشبینی و نەرێنی بڵاوبكەینەوە لەبەر ئەوەی كاریگەری خراپی لەسەر كۆمەڵگا و دۆخی گشتی دەبێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی بە ٢٥ مین پاڵەوانێتی جامی كەنداو كرد و گوتی خەڵكی بەسرە وێنەیەكی پڕشنگداریان پێشكەش كرد لە جوامێری و دڵباشی و میوانداری كردنێكی نموونەیی كە هەمووان پێی سەرسام بوون و ئەو جۆرە كارە باشانەش دەبێت شانازی پێوە بكرێت.