• سەماحەتی حەكیم..عێراق لە قۆناغی سەقامگیری بەردەوام نزیك دەبێتەوە

    2023/ 05 /08 

    سەماحەتی حەكیم..عێراق لە قۆناغی سەقامگیری بەردەوام نزیك دەبێتەوە

    لەمیوانخانەی عەشیرەتەكانی شەرس لە پارێزگای بەسرە، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە بەرواری 2023-5-6 چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی باكووری بەسرە كەوت، لەوێ لە میوانخانەی شێخ عەلی شەلال باس لە دۆخی گشتی و دۆخی بەسرە و باكوور بەسرە كرا.
    لەمیانەی دیدارەكە سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ هۆزەكانی باكووری بەسرە كرد و ئاماژەی بە بیرەوەرییەكانی لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی عێراقی تازە كرا.
    سماحەتی خاڵە باش و ئەرێنیەكانی ئەو قۆناغەی ئێستای عێراقی خستە ڕوو و گوتی كە عێراق خەریكە لە قۆناغی سەقامگیری بەردەوام نزیك دەبێتەوە و گوتیشی پاراستنی ئەو دەستكەوتە گەورەیەئەركی هەمووانە و پێویستە هەمیشە گەشبینی بڵاوبكەنەوە و لە بڵاوكردنەوەی خاڵی نەرێنی و زمانی سلبیەت دوور بكەونەوە.

    سەماحەتی داوای كرد پاڵپشتی وەبەرهێنان بكەن و وەبەرهێنەران بپارێزن و كەش و هەوایەكی لە باریان بۆ دابین بكەن، لە شەڕی نێوان هۆز و كوڕانی هۆزەكان پەنا بۆ مەنتیق ببەن و لە زمانی شەڕ و توندو تیژی و زێدەڕۆیی لە بەكار هێنانی هێز خۆیان بەدوور بگرن و هەوڵ دەن ئەو وێنەیە ئەرێنیەی كاتی پاڵەوانێتی 25ی كەنداو هەر بە درەوشاوەیی بهێڵنەوە.

    Related News