سەماحەتی حەكیم.. عیراق چەندین پڕۆژەی ئابووری گەورەی لەبەردەمە كە بە بەرژەوەندییەكانی ناوچەكە و جیهانی دەبەستێتەوە
لە میوانخانەكانی باكووری بەسرەی ئاوەدان بە كەسوكار و مێژوو و هەڵوێستەكانی، رۆژی 2023-5-6 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هەڵوەستەیەكی لە میوانخانەی شێخ عەلی مەهدی شاوی كەوت، لەوێ لەگەڵ ئامادەبوان بەڕێز حەكیم باسی ڕەوشی گشتی عێڕاق و ئەو ئەرك و هەوڵە گرنگانەی هۆزەكانیان لە سوڵحە عەشائریەكان و گوتیشی عێراق بە قۆناغێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە و پێویستە لەسەر هەمووان ئەو دەستكەوتە بپارێزن.
سەماحەتی گوتیشی سەقامگیری ئێستای عێراق لە ڕووەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی بە روونی دیارە و عێراق ئێستا بەنیازە چەندین پڕۆژەی گەورەی لێ بكرێت كە بەهۆیەوە عیراق بە بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان ببەستێتەوەو عێراقیش ببێتە تەوەری سەرەكی.