• كانتۆنی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و وادەی دەنگدانی لەسەر یاسای بودجەی دیاری كرد

    2023/ 05 /10 

    كانتۆنی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و وادەی دەنگدانی لەسەر یاسای بودجەی دیاری كرد

    هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە رۆژی 2023-5-10 بە ئامادەبوونی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكومەت و بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا.

    ئامادەبووان بەرنامەی كاریان خستەڕوو لەهەردوو لایەنی حكومی و نوێنەرایەتی و پرۆژەخزمەتگوزارەكان كە حكومەت دەتوانێت لە قۆناغداهاتوو پێشكەشی بكات.

    ئامادەبووان سەیری بەرنامەی حكومەت و دەستكەوتەكانیان كرد و هاویمانێتیەكە پاڵپشتی خۆی بۆ  هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقی و پلانەكانی بۆ پێشخستنی بواری خزمەتگوزاری و ئابووری و گەشەسەندن دەبڕی.

    هاوپەیمانێتیەكە رۆژی 17-5 یان دیاری كردووە بۆ ئەوەی دەنگادان لەسەر بودجە دەستپێبكات، ئەوەش داوای ئەوەی هەموو تێبینیەكان تاوتوێ كران و بەشێوەیەك دانرانەوە كە لەگەڵبەرنامەی حكومەت بگونجێت.

    لەبواری دەنگدان ئامادەبووان داوایان كرد كە پێداویستیەكان دابین بكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت.

    Related News