سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە بودجە بەپەلە بەرقەرار بێت و پاڵپشتی حكومەت بكرێت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی
لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-5-10، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە خاتوون (ئەلینا رۆمانیسكی) بالیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و لەم دیدارەدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە بودجە زوو بخرێتە بواری جێبجێكردن بۆ ئەوەی پاڵپشتی حكومەت بكات لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی، لەم دیدارەش جەخت لەسەر ئەوە كرا كە دەبێت بوار بۆ حكومەت خۆش بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاولاتیان بكات، جگە لەوەش باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە كراو هەروەها ئاماژە بە گۆڕانكاری كەش و هەواو ڕكابەرییەكانی ئەو دۆخە و چۆنیەتی پشتگیری كردنی عێراق بۆ تیپەڕكردنی ئەو كێشانە كرا.
هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە گفتوگۆ درێژەی هەبێت و پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵاتیش لەهەموو ڕوێكەوە بایەخی پێ بدرێت و هەروەها بڕگەكانی ڕێكەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆنیش ئەكتیڤ بكرێت.
لەكۆتایی ئەم دیدارە سەماحەتی حەكیم گوتی" عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیری بەسەر دەبات كە پێشتر بوونی نەبووە، بۆیە ئەوە زەمینە خۆش دەكات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی بۆ وڵات بهێنێت، بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییە ئابووریەكان عێراق و وڵاتانی دیكەش بكات.