سەماحەتی حەكیم بۆ بەردەوام بوونی سەقامگیری ئێستای عێراق داوای یەكخستنی هەوڵەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد هەوڵەكانی هەموو لایەكان یەكبخرێت و چڕ بكرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی عێراق ئێستا بەخۆی بینیوە بەردەوام بێت، سەماحەتی لە دیداری خاتوون (جەنین بلاسخارت) نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق باسی چەندین تەوەری گرنگی سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكەی كرد.
سەماحەتی داواشی كرد، داهێنانی یاسا و ڕێساكان بەشێوەیەك بن كە لە بەرژەوەندی خزمەتكردنی هاوڵاتیان بن، هەروەها هەردوو لا لەم دیدارە ئاسووەیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەپیل چوونی ولاتانی ناوچەكە و نەیارەكان بۆ هەوڵەكانی هێوركردنەوە و ئاڵوگۆر كردنی پەیامی دوو قۆڵییان بە گرنگ وەسف كرد، سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە حكومەت زۆر سەرگەرمە بۆ ئەوەی بەرنامەی كاری خۆی بەپێی گرنگی جێبەجێبكات.
لەكۆتاییشدا سەماحەتی حەكیم گوێبیستی دیدی بلاسخارت بوو سەبارەت بە دۆخی عێراق و لێرەش نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەگان گەشبینی خۆی بەرامبەر هێوری و ڕەوشی باشی عێراق و سەقامگیری دۆخە پیشان دا.