سەماحەتی حەكیم.. خزمەتگوزاری دەروازەیەكی سەرەكییە بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بە سیستەمی سیاسی بگەڕێتەوە
لەكۆتایی گەشتەكەی بۆ شاری بەسرە لە بەرواری 2023-5-5 بە ئامادەبوونی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك كەسی بەهرەمەند و دیاری شاری بەسرەی فەیحا و چەند كادیرێكی كارگێڕی كەوت، لەم دیدارە باس لە كێشەكان كرا بەتایبەتی خەم و كێشەكانی شاری بەسرە، سەماحەتی دوای ئەوەی گوێبیستی قسە و گفتوگۆی ئامادەبوان بوو، گوتی كە بەسرە گۆڕانكارییەكی گرنگی بەسەر هاتوە كە خودی خەڵكی شارەكەش تێبینیان نەكردوە وەك ئەوانەی جار جار سەردانی شارەكە دەكەن، گوتیشی ڕەنگە ڕەزامەندی لەنێو خەڵكی شارەكە و تەواوی پارێزگاكان حاڵەتێكی باو و گشتی بێت، ڕوونیكردەوە كە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گرنگترین دەروازەیە بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بە ڕژێمی سیاسی خۆی بگەڕێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سروشتی سەقامگیری ئێستا لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی دەریخستوە كەلە ڕووی وڵاتانی ناوچەكە و لەڕووی نێودەوڵەتیش دیدی ئەو وڵاتانە بەرامبەر عێراق گۆڕاوە و باشە ئەوەش بوەتە هۆكاری ئەوەی سەقامگیری ناوخۆی هەبێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەو سەقامگیرییە بكرێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام و هەمبشەیی و بەرژەوەندییەكان بە سەقامگیری ببەستینەوە، پاش ئەوەی پێشتر بە پێچەوانەوە بە نا سەقامگیری بەند بوو، گوتیشی هەمووان لە پاراستنی سەقامگیری و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بەرپرسیارن و پێویستە زمانی دڵتەنگی و ڕەشبینی و بڵاوكردنەوەی نەرێنی بەجێ بهێڵین.
سەماحەتی پێنج پێوەری بۆ سەركەوتنی تاقیكردنەوەی عێراقی دیاری كرد :
پێوەری یەكەم: دروستكردنی ناسنامەی عێراقی لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی
پێوەری دووەم: هاوكێشەی حوكمی ئاسوودە كە هاوسەنگ بێت و هەموو پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان بپارێزێت.
پێوەری سێیەم: لەڕووی دام و دەزگایەكان شۆڕشێكی كارگێڕی و نەهێشتنی گەندەڵی ئەنجام بدرێت و مەرجیش بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دوو خاڵ بێت یەكەمیان تیشك خستنە سەر كەیسە گەورەكان و دووەمیش ڕێگا گرتنە لە كەسی گەندەڵ و داهات و پارەی گشتی بە پارێزراوی بهێڵینەوەو شەفاف بین.
بۆ گەیشتن بەو خاڵەش پێویستە بەپرسیارێتیەكە بخەینە ئەستۆی خەڵكی لێهاتوو بۆ ئەوەی لە دەوڵەتی تاكە سەرچاوە بۆ داهات ڕزگارمان بێت و كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكەین.
پێوەری چوارەم: پابەندبوون بە بەها ئاینییەكان و كۆمەڵایەتییەكان بۆ لەكۆڵكردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكانی وەك مادەی هۆشبەر و تەڵاق دان و جیابوونەوە و خۆكوشتن و شتی دیكەش.
پێوەری پێنجەم: سەركەوتن لە بنیاتنانی پەیوەندییەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و زاڵكردنی هاوكێشەی ناوخۆیی بەسەر كاریگەری دەرەكی لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی عیراق نایەتە دی بێ كرانەوە بەڕووی هەمووان ە هەهاهەنگی كردن و گۆڕینەوی بەرژەوەندییەكان لەگەڵ ئەوانی دی بەپێی نزیك بوونەوەیان لە بەرژەوەندی عێراقی.
سەماحەتی داوای كرد گواستنەوەی نیشتمانی لە ڕووی هەناردەكردنی نەوت و كڕینی نەوت ئەكتیڤ بكریت و شاری بەسرەش لە پارەی نەوت بێ بەش نەكرێت و مافی پێ بدرێت، ڕوونیشی كردەوە كە مافی پارێزگاكان لە پارەی پترۆدۆلار بەبەرەوپێشچوون ناكەوێت، داواشی كرد چاو بە پایتەختی ئابووری بخشێنرێتەوە بێ ئەوەی بكەونە یەكتربڕین لە سەلاحیاتی نێوان پارێزگا و ئەمینداری تازە پێكهێنراو، لەكۆتایی داواشی كرد كە لا مەركەزیەت وگرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ مەبەستی مەشق پێكردنی كرێبكارانی عێراقی ئەكتیڤ بكرێت.