سەماحەتی حەكیم.. پەیوەندی عێراق بە بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەقامگیری دەهێنێتە دی
لە رۆژی 2023-5-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ باسم محەمەد صوب الله ساعدی چاوی بە خانەوادەی كۆچكردوو محەمەد صوب الله ساعدی كەوت و پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ كەس و كاری خوالێخشبوو ڕاگەیاند.
دواتر بەڕێزیان ڕوونیكردەوە كە ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر عێراق هاتوە لەوانە گۆڕانكاری ئەرێنی و باشن لە چوارچێوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری، ئاماژەشی كرد كە كە لێكتێگەیشتنە هەرێمییەكان گرنگن بۆ سەقامگیری عیراق و ئەوەش كاریگەری بەسەر سەقامگیری هەموو ناوچەكە دەبێت.
هەروەها باسی ئەو پڕۆژە تازانەی عێراقی كرد، لەوانە پرۆژەی كەناڵی وشك، ڕونیشی كردەوە پەیوەندی وڵاتان بە بەرژەوەندی لەگەڵ عێراق، دەبێتە هۆكارێك بۆ سەقامگیری عێراق و بەدی هێنانی گەشسەندێكی بەردەوام.