• سەماحەتی حەكیم.. هەموو لەبەردەوام بوونی سەقامگیری و گەشە سەنجن بەرپرسیارن

    2023/ 05 /08 

    سەماحەتی حەكیم.. هەموو لەبەردەوام بوونی سەقامگیری و گەشە سەنجن بەرپرسیارن

    لە میوانخانەكانی هۆزی ئەجوەدی عەشیرەتی ئەلخلێف و لە دیوانی شێخ حامید ئەجوەد، بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان كۆمەڵێك گەنجی هۆزەكانی قەزای زوبێر كەوت، لەم دیدارە كە لەرۆژی     2023-5-5  ئەنجامدرا،  بەڕیز حەكیم سوپاسی پێشوازی گەرمی ئەوانی كرد و ئاماژەی بە مێژووی هاوبەش لەگەڵ ئەوان لە بەرەگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر و بنیاتنانی عێراقی تازە كرد.
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سەقامگیری و گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی خۆی ڕۆلی خۆی خەونی هەموو شەهیدێك و ئەو كەسانە بوو كە قوربانیان دا بۆ ئەوەی بەو ئامنجە بگەین، گوتیشی عێراق لە ئێستادا بەدۆخێكی سەقامگیر لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی تێپەڕدەبێت، لێرەش پاراستنی ئەو دەستكەوتە دەكەوێتە ئەستۆی هەمووان.
    سەماحەتی باسی  پێگەی ئێستای عێراقی كرد وئاماژەی بەو ڕكابەریانە كرد كە لە ماوەی ڕابردوو تووشی ولاتەكە بوون،دووپاتیشی كردەوە كە عێراق هەلێكی باشی لەبەردەمە و داواشی كرد هەموو ئەو پڕۆژانە  تەواو بكرێن كە پێشتر پەكیان كەوتبوو و یاری كاریان تێدا بە سیستی بەڕێوە دەچوو، لە كۆتایی قسەكانیشی ستایشی ئاستی ئاوەدانكردنەوە و ژێر خانی قەزای زوبێری كرد.

    Related News