سەماحەتی حەكیم سەقامگیری ئێستا بەهۆی گوتاری مامناوەند و هاوسەنگەوەیە
لەمیوانخانەی شێخ زاهر حەبیب حەموودی بەنی مالك، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی هەینی بەرواری 2023-5-5 چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتیە دیارەكانی ئەو عەشیرەتە بەڕیزە و لەم دیدارەش باسی ئەو وێستگە مێژوویانەی كرد كە ئەوانی بەیەكەوە كۆكردوەتەوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری بەرقەرارە زیاتر بەهۆی هاوسەنگی و ناوەندگیری گوتار و هەڵوێستەكانە، ئاماژەشی كرد كە ئەو كرانەوەیە بەڕووی دەورەبەر و جیهان ئێستا باوە دوای ئەوەی پێشتر تەنها قسەكەر و باسكردنی ئەو بابەتەش بە خیانەت كردن و كاركردن بۆ ئەجیندای وڵاتانی دەرەكی تاوانبار دەكرا.