سەماحەتی حەكیم داوای بڵاوكردنەوەی ڕۆحی گەشبینی و ئەرێنی دەكات
لە میوانخانەی كەرم و نوماس میوانخانەی بەنی مشرف لە قەزای زوبێر و لە لای شێخ سادق مشرەفی، لەبەرواری هەینی 2023-5-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاو چاكانی بەنی مشرەف كەوت، سەماحەتی لەم دیدارە باسی دۆخی سیاسی بە گشتی و باسی سروشتی شاری بەسرەی فەیحای و قەزای زوبێری كرد و ڕوونیكردەوە كە گۆڕانكارییەكان سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەرێنی و باشن.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە عێراق لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات و زۆر لە تەگەرە و ڕكابەرییەكانی تێپەڕ كردوە و ئێستا عێراق بوەتە یاریزانێكی ئیقلیمی گرنگ و ڕۆلی لە هێوركردنەوە و سەقامگیری ناوچەكە دەگیڕێت و ئاماژەشی كرد كە وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی جیهان زۆر لێرە بەدوای هەلی وەربەرهێنان دەگەڕێن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو بەپیل هاتنە بەڵگەیكە بۆ سروشتی ئێستای عێراقی سەقامگیر و پڕ لە خاڵی ئەرێنی و باش، بەڕێزیان داوای كرد ڕۆحیەتی گەشبینی و ئەرێنی بڵاوبكەنەوە و پاڵپشتی ڕێنماییەكانی حكومەت بن بۆ چارەسەری وشكەساڵی و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا و دۆزینەوەی چارەسەری دیكە بۆ دابین كردنی ئاو.