سەماحەتی حەكیم ..عێراق لە قۆناغی پاڵپێوەنان و بەگژداچوون گەیتشوەتە قۆناغی كامڵ بوون
لە بەسرەی ڕەسەن و جوامێران، لە میوانخانەكانی بەڕێزانی بەتتات لە میوانخانەی هەردوو بەڕێز سەید سەباح و سەید عەزیز بەتتات لە رۆژی هەینی بەرواری 2023-5-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەسرە و زوبێر كەوت لەوێ باس لەو پەیوەندییە مێژوویە كرا كە لەگەڵ ئەوان هەبووە و ڕوونیكردەوە كە ئەو پەیوەندییە كتوپر نەبوو بەڵكو لە ئەنجامی چەندین هەڵوێستی مێژوویی بەدرێژایی چەندین سەدە دروست بووە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق ئێستا لە حاڵەتێكی سەقامگیری لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری تێپەڕ دەبێت، ڕوونیشی كرەوە كە ئەو سەقامگیرییە هاولاتی كە هەستی پێ دەكات پاڵپشتی دەكات، گوتیشی عیراق ئێستا لە قۆناغی پاڵپاڵێنێ و بەگژداچوون گەیشتوەتە قۆناغی كامڵ بوون، دووپاتیشی كردەوە كە عیراق لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات چەندیش دۆخی سەقامگیری باشتر بێت زیاتر لە سەقامگیری هەمیشەیی نزیك دەبینەوە.
سەماحەتی گوتیشی سەقامگیری هەمیشەیی پێویستی بەوەیە كە خولیای بەرژەوەندی بیت لەگەڵ قۆناغی سەقامگیریدا، ڕوونیشی كردەوە كە خوێندنەوەی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بۆ سروشتی دۆخی عێراق باشە، لەبەرە ئەوەی عێراق ئێستا لە بەچاوی هەمووان بەرەو سەرەوە دەڕوات و دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و بۆ ئەمەش كاتێكی زۆریشی كەم كردوەتەوە، گوتیشی عێراق ئێستا بەشێكە لە سیستەمێكی هەرێمی و نێودەوڵەتی، تاقیكردنەوەكانیش سەرلماندوویانە كە سەقامگیری عێراق مەرجێكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و جیهانیش.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە كێشەی عێراق پەیوەندیدارە بە قۆناغێكی پێشتر كە دەستتێوەردانی دەرەكی هەبوو، عێراقیش ئەو كاتە گۆڕەپانێكی كراوە بوو، ئاماژەشی كرد كە عێراق قۆناغی هەڵچوونی تێپەڕ كردو ئێستا بووەتە گۆڕەپانێك بۆ گفتوگۆی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
لەكۆتاییدا سەماحەتی سوپاسی خەڵكی بەسرەی كرد لەو ڕۆڵەی گێڕایان لە سەركەوتنی 25مین جامی كەنداو دواشی كرد دەست بە شتە ئەرێنیەكان بگرن و بیكەنە خوێكی ڕۆژانە لەهەمان كاتدا داوا بكەن خاڵە نەرێنیەكان چارەسەر بكرێن.