• سەماحەتی حەكیم .. پاڵەوانێتی كەنداو عێراقی چەندین هەنگاو بەرەو پێش برد

    2023/ 05 /08 

    سەماحەتی حەكیم .. پاڵەوانێتی كەنداو عێراقی چەندین هەنگاو بەرەو پێش برد

    لەبەسرەی فەیحا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەرواری 2023-5-5 سوپاسی ئەو تیمە خۆبەخشانە كرد كە بەشدارییان لە سەركەوتنی میواندارێتی كردنی بەسرە بۆ 25 مین جامی كەنداو كرد، لەم دیدارە بەڕێزیان ڕوونیكردەوە كە ئامادەبوونیان وەك خۆبەخش لەو پاڵەوانێتیە پەیامێكی گەنجانە بوو بەوەی كە دەكرێت بتوانین سەركەوتن و دەستكەوت تۆمار بكەین، لێرەش كاری خۆبەخشی گرنگە بۆ دروستكردنی سەركەوتن.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە بەسرە وێنەیەكی بریسكەداری لەسەر خۆی و عێراق پێشكەش كرد و هەموو ئەو وێنە ناشرینانەی لەناو برد كە پێشتر لەسەر بەسرە و عیراق هەبوو، دووپاتیشی كردەوە كە سەركەوتنی پاڵەوانێتیەكە لە ماوەیەكی كورتدا عێراقی چەندین هەنگاو بەرەو پێش برد، بۆ ئەم كارەش عێراق پێویستی بە كاری زۆر و ئەركی زۆر هەبوو، تا بتوانێت هەموو ئەركەكان بە باشی جێبەجێبكات.

    Related News