سەماحەتی حەكیم داوای دەستگرتن بە سیانەی مەرجەعیەت و دروشمەكان و هۆزەكان لە عێراق دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای بەسرە و لەكاتی سەردانی بۆ سەنتەری جەعفەر تەیار بۆ چارەسەری بریندارانی حەشدی شەعبی لە بەرواری 2023-5-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی ئەو قوربانی و تێكۆشانە گەورانەی كرد و شانازی بوونی خۆی بەرامبەری ڕاگەیاند و گوتی ئەو قوربانیانە بوونە هۆی سەرلێشێواندنی پلانە گڵاوەكان.
سەماحەتی گوتیشی داعش ڕكابەری و پلانێك بوو بۆ نغرۆ كردنی عێراق لە گێرەشێوێنیەكی بێ سنوور، بەڵام فەتوای مەرجەعیە و دروستكردنی حەشدی شەعبی كاریگەری گەورەی هەبوو و هاوكێشەكەی سەراونخوون كردەوە و سەركەوتنی بۆ عێراق هێنا، لێرەش جەختی كردەوە كە دەبێت دەست بەو سیانەیە بگرن كە عێراقی پاراستوە كە بریتین لە مەرجەعیەی ئاینی و پیرۆز و هۆزە عێراقییە ڕەسەنەكان و دروشمە حوسێنیەكان، لەكۆتایشدا داوای كرد داپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ برینداران بكرێت، لەبەر ئەوەی برینداربوون شەڕەفە لە دونیا و لە ئاخیرەتیش پاداشتی گەورەیە.