سەماحەتی حەكیم .. عێراق قۆناغە هەستیارە كۆمەلایەتی و سیاسی تێپەڕ كردوە
لەسەردانەكەیدا بۆ بەڕێوبەرایەتی وەقفی سونی لە بەسرەی خێرو بەخشین و لە مزگەوتی گەورەی بەسرە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2023-5-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شێخ محەمەد ئەلمولا بەرپرسی دیوانی سونی لە بەسرە كەوت و لەم دیدارەش كۆمەڵێك لە كەسایەتی دیار و چەندین شێخ و كەسایەتی زانستی و ئاینی ئامادە بوون، لەم دانیشتنەدا خەم و كێشەكانی بەسرە و نیشتمان گرنگترین تەوەرەكانی باسەكە بوون، سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق هەنگاوێكی باشی بڕیوە لە ڕێگای سەقامگیریدا و ئێستا قۆناغی هەستیاری كۆمەلایەتی و سیاسی تێپەڕ كردووە، گوتیشی ئەو گۆڕانكارییانەی بەدوای یەك هاتن زۆربوون بۆیە زۆر بەباشی هەستی پێنەكرا.
سەماحەتی گوتیشی گرنگی پێوانەكردنی ئەو پێشهاتانە و ئەو پێشكەوتنەی ڕوویانداوە بەچاوی خەڵكیەوە بە پێوەر هەژمار دەكرێت، ئێمە لە خەمەكانی رۆژانە نقووم بووین، بە باشیشی زانی كە بەرژەوەندییەاكان بە سەقامگیری ببەسترێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر بە پێچەوانە بە نا سەقامگیری بەند بوو، ئاماژەشی كرد كە سەقامگیری وا دەكات زمانی هەڕەشە و فیتنە و وروژاندنی تایفی كاڵایەكی بێ بازاڕ بێت و بەسەر خاوەنەكەی دابدرێتەوە.
سەماحەتی داواشی كرد هەمیشە كەش و هەوای ئەرێنی و گەشبینی بڵاوبكرێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە هاوپەیمانێتی كارگێڕی وڵاتیش بریتیە لە هاوپەیمانێتیەك كە حوكم دەكات و ئەندامانی لە كۆمەڵگا و پێكهاتەكانی ئەو كۆمەڵگایەن، ئەوەش حاڵەتێكە پێشتر ڕووینەداوە.
سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە ئەو وێنەیە و سەدایەی كە 25 مین پاڵەوانێتی جامی كەنداو لەبەسرە هەبوو كە جوامێری خەڵكی بەسرەی دەرخست و باوەش بۆ برا عەرەبەكانی كەنداو و عەرەبەكانی دی كرایییەوە و میوانداری خەڵكی عێراقی پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش كرا، دەریخست و تیشكدانەوەی نایابی لەسەر سروشتی راستەقینەی عێراق هەبوو، بەشێوەیەك كە پێشتر چەندین بەرنامی تایبەت نەی توانیبوو ئەو بڕوایە لای خەڵكی دروست بكات.