سەماحەتی حەكیم ..سەرقامگیری عێراق تیشكدانەوەی باشی لەسەر ناوچەكە هەیە و پێچەوانەكەشی ڕاستە
لە ڕۆژی 2023-4-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە ئەلینا رۆمانیسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمەریكا گرنگترین تەوەری باسەكان بوون، سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی عیراقی دووپات كردەوە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان ، هەروەها داوای كرد هێزە سیاسییەكان ناكۆكیەكانیان تێپەڕ بكەن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەتی پەیڕەوی بكەن، هەروەها سەماحەتی داوای كرد هاریكاری كردنی عێراق لە لایەن ئەمەریكا و ولاتانی دیكە لە ڕووی سەربازی و هەواڵگری بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی بەسەر تیرۆر زاڵ بن و ڕێگا بە بڵاوبوونەوەی بیرۆكە چەوتەكانیان نەدرێت.
لەكۆتایشدا ڕوونی كردەوە كە سەقامگیری سیاسی عێراق تیشكدانەوەی ئەرێنی و باشی بەسەر هەموو ناوچەكە دەبێت و پێچەوانەشی ڕاستە، دووپاتیشی كردەوە كە پێوستە گفتوگۆ و وتوێژی زیاتر بكرێت تا هەموو كێشە تێك ئاڵقاوەكان چارەسەر بكرێن.