• سەماحەتی حەكیم ..سزای زاڵمان ئازاری سەردونیایە و عاقیبەت ودوارۆژی خراپە

    2023/ 04 /05 

    سەماحەتی حەكیم ..سزای زاڵمان ئازاری سەردونیایە و عاقیبەت ودوارۆژی خراپە

    لە هەشتەمین وانەی ڕەمەزانیدا لە 2023-4-5 دا سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆك ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەبارەت بە پەیامی مافەكانی زەین ئەلعابدین كوڕی عەیل كوڕی حوسێن  سڵاوی لێ بێت) لە واتای مەجازی دەست و ئەوەی لەسەری دەكەوێت لە كردەی باش و خراپ  قسەی بۆ ئامادەبووان كرد.

    سەماحەتی گوتی " زوڵم ئەو شوێنەوارەیە كە لەسەر دەست دەكەوێت، هەروەها باسی بڕگەكانی سەبارەت بە زاڵمانی لە قورئانی پیرۆز كرد و جارێك بە وسفەكانی خۆیان وەسفی كردن و جارێكی دیكەش بە كەسەكان و كۆمەڵكانیان وەسفی كردن، لە توێژینەوەكەی گەیشتە بەشی حەوتەم كە خۆی لە سزای سەر دونیا بەرجەستە دەكات، لێرەش بەڵگە لەسەر ئەوە زۆرە، هەروەها نەفرەتی خوای گەورە و بێ بەش بوون لە لێخشۆشبوونی خوای گەورە و لە گەیشتن بە ئامانج و سەركەوتن و لە خۆشەویستی خوای گەورە ئەوان هەمووی چەند جۆرێكی سزان كە لە قورئانی پیرۆز باسیان لێوەكراوە، واتا زاڵمان عاقیبەت و داهاتوویان زۆر خراپ دەبێت.

    Related News