• سەماحەتی حەكیم .. سزای زاڵمان بێبەشبوونە لە خۆشیەكان و مانەوەیە لە ئاگری دۆزەخ و مۆركردنی دڵیەتی

    2023/ 04 /04 

    سەماحەتی حەكیم .. سزای زاڵمان بێبەشبوونە لە خۆشیەكان و مانەوەیە لە ئاگری دۆزەخ و مۆركردنی دڵیەتی

    لە حەوتەمین وانەی ڕەمەزانی لە 2023-4-4 دا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) كۆتایی بە واتای مەجازی هەقی دەست هێناو لەسەر ئەوەی لەسەری دەكەوێت و باسی بڕگەی زاڵمانی كرد كە چۆن لە قوڕئانی پیرۆز وەسف كراون، جا چ وەك كەس یان وەك كۆمەڵێك كەس ، لەوێش باس لەو كۆمەڵانە كرا كە قورئانی پیرۆز بە زاڵمەكان بە سەرانی ڕەس ناویان دەهێنێت ئەوانیش نەتەوەی شوعێبن هەروەها ئەوان نەتەوەی پێغەمبەری خوا شوعێبن (سڵاوی لێ بێت لەگەڵ پێغەمەری ئێمەش) لە بڕگەی دوازدەهەمین باسی زاڵم دەكرێت بەپێی قورئانی پیرۆز.

    دواتر هاتە سەر ناونیشانێكی دیكەی زوڵم و سزای زاڵمان لە قورئانی پیرۆزدا: 
    ١- بێ بەشكردن لە خۆشییەكان كە ئەوە چارەیەكە بۆ كەسی دیكە ئەوەش سزای زڵمانە لە قورئانی پیرۆز.
    ٢-مانەوەی هەتا هەتایە لەناو ئاگری دۆزەخ
    ٣-مۆكردنی دڵ
    ٤- ئازاری ئاخیرەت 
    ٥- سزای ئاسمان
    ٦-زەقووم كە خواردنی زاڵمانە و بریتیە لە دارێك لە ناخی دۆزەخ كە وەك سەری شەیتانەكان دەردەكەوێت.

    Related News