سەماحەتی حەكیم داوای بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوەدانكردنەوە وگەشەپێدان و تەواو كردنی پڕۆژە پەك كەوتوەكانی موسەنا دەكات
لەڕۆژی 2023-4-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەننا كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێزیان باسی سروشتی خزمەتگوزارییەكانی شارەكەی كرد سەبارەت بە كەرتی ئابووری و كشتوكاڵی و جگە لە قسەكردن لەسەر دۆخی كۆمەلایەتی و خزمەگوزاری شارەكە، لێرەدا سەماحەتی گوتی كە پێویستە ئاستی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و لەشارەكە بەرزتر بكرێت و ئەو پڕۆژانەی پەكیان كەوتوە دەبێت دەستپێ بكرێنەوە بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی لە قۆناغەكانی كۆتایی وەستاون، لێرەش پڕۆژەكانی ژێر خان و شارەوانی لە هەموان لەپێشترن.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پشتگیری كردنی پرۆژە پیشەسازییەكان لەشارەكە گرنگە هەروەها گوتیشی پێویستە هەلی زیاتری كار بە وەبەرهێنەران بدرێت و هەوڵ بدرێت وەبەرهێنی دیكەش بهێنن، هەوەها جەختی كردەوە لەسەر سندووقی پارێزگا هەر هەژارەكان وكە پێویستە بەدواداچوون بۆ بارودۆخیان بكرێت.
لەكۆتایشدا سوپاسی پارێزگاری كرد بەهۆی پرسەی بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای گەورە سادق حەكیم.