• سەماحەتی حەكیم ..كوردە فەیلییەكان دوو جار كراون بەئامانج جارێك بەهۆی نەتەوایەتی جارێكی دیكەش بەهۆی ئینتمای سیاسییان

    2023/ 03 /29 

    سەماحەتی حەكیم ..كوردە فەیلییەكان دوو جار كراون بەئامانج جارێك بەهۆی نەتەوایەتی جارێكی دیكەش بەهۆی ئینتمای سیاسییان

    لەكاتی دوو سەردانی بەجیا بۆ بارەگای هاوپەیمانێتی عێراقی بۆ كوردە فەیلییەكان و بۆ كۆنگرەی گشتی كوردە فەیلییەكان بەسەرۆكایەتی هەردوو بەڕێز ئەسەد فەیلی و دكتۆر تاریق مەندەلاوی لەبەرواری 2023-3-29 بەڕێز عەمار حەكیم  سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزاین پیرۆزی لە هەمووان كردو هیوای تەندروستی قبوول كردنی ئەركەكانی بۆ كردن.

    سەماحەتی لەهەردوو داینشتندا بیروڕای ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهات و بارودۆخی عیراق و گرنگترین ڕووداوەكان و كاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەدا، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گەورەترین دەستكەوت سەقامگیری سیاسی عێراق و توانای سەركردە عیراقییەكانە لە كۆبوونەوە و بەردەوام بوون لە گفتوگۆكردن و گەڕان بەدوای چارەسەرەكان بەهۆی ئەو كۆبوونەوانە، ئەو كارەش لە ماوەكانی پێشوو بوونی نەبوو.

    سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە باشبوونی مەلەفی ئەمنی و كۆتایی پێ هێنانی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی سەربازی و بەدوا چوونی خانە خەتوەكانی تیرۆرستان لە ڕووی سەربازی و هەواڵگری ئێستا لە باشترین دۆخ دایە، هەروەها باسی ئەو قوربانییانەی كرد كە عێراقییەكان پێشكەشیان كردوە  بە فەتوای مەرجەعیەی ئاینی باڵا، دواتر بەبیر ئامادەبوانی هێنایەوە ئەو قۆناغانەی بەهاوبەشی لەگەڵ كوردە فەیلییەكان ڕووبەڕووی هاتینەوە، گوتیشی كوردە فەیلییەكان دووجار كرانە ئامانج جارێكیان بەهۆی كوردبوونیان جارێكی دیكەش بەهۆی ئینتمای سیاسی ئەوان لەبەر ئەوەی شوێنكەوتووی ئەهلی بەیت بوون.

    Related News