• سەماحەتی حەكیم داوا لە كارمەندانی ماڵی عێراقی دەكات بە سەرپەرشتیكردنی منداڵان درێغی نەكەن و پەرە بە بەهەرەكانیان بدەن

    2023/ 03 /29 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە كارمەندانی ماڵی عێراقی دەكات بە سەرپەرشتیكردنی منداڵان درێغی نەكەن و پەرە بە بەهەرەكانیان بدەن

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ دەزگای ماڵی عێراقی بۆ درەوشانەوە لە سەرپەرشتی منداڵان و لاوان و بەتەمەنەكان لە بەرواری 2023-3-29 و لەكاتی بەسەركردنەوەی هۆبەكانی دەزگایەكە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوێبیستی بەڕێز هیشام زەهەبی بوو سەبارەت بە ڕۆڵ و چالاكییەكانی ئەو دەزگایە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە منداڵان و لاوان و خەڵكە بەتەمەنەكانی دەكات، لێرەدا سەماحەتی حەكیم ئەو كارەی ئەوانی بەرز نرخاندو دڵخۆشی خۆیشی دەربڕی دوای ئەوەی چاوی بە كۆمەڵێك منداڵ و خەڵكی بەتەمەن كەوت.

    سەماحەتی گوتیشی " ئێوە داهاتووی ئێمە و ئەو عیراقەن و عێراق عیراقی ئێوەیە و ئێمەش هیوامان پێتان زۆرە و داواتان لێ دەكەین خۆتان ماندوو بكەن و لەخوێندن كۆشش بكەن تا پلەی بەرز بەدەست بهێنن و بتوانن خزمەتی ولاتەكەتان بكەن، هەروەها داوای كرد كە كەسانی ئەو تەمەنە بە باشی بقۆزنەوە تا بتوانن پەرە بە تواناكانیان بدەن و بەهرەكانیان زیاتر بەرەو پێش ببەن.

    Related News