• سەماحەتی حەكیم .. عەزیزی عێراق كەسایەتییەكی مەزن و بەخشەر و درەوشاوە بوو

    2023/ 03 /28 

    سەماحەتی حەكیم .. عەزیزی عێراق كەسایەتییەكی مەزن و بەخشەر و درەوشاوە بوو

    لەسێیەمین وانەی ڕەمەزانیدا لە 2023-3-28 ، لە یادی كۆچی عەزیزی عێراق حوجەت ئەلئیسلام و مسوڵمانان سەماحەتی عەبدئەلعەزیز ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی كە عەزیزی عێراق كەسایەتییەكی مەزن و بەخشەر و درەوشاوە بوو لە ژیانی كەسی و ڕۆلی سیاسی هەروەها زۆر دووربین بوو بە قووڵی سەیری دۆخەكانی دەكرد.

    لەم وانەیەدا بەڕێز عەمار حەكیم بەردەوام بوو لە شیكردنەوەی مافی دەست لە پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی حوسێن (سڵاوی لێ بێت)و باسی مانای مەجازی و ئاسەوارەكانی دەكەوێتە سەر دەست و لە كاری خراپ و قۆڕ و كاری باش و زۆڵم كردن، هەروەها باسی بڕگەی نۆیەمی كرد كە باس لە كاری ڕابواردن و لەدەستدانی كچینەی ئافرەت و تاوانباران و  كەسانی زاڵم و ئەوانەی بەو كردانە سەرقاڵن و لە خۆشیەكانی دونیا خۆش گوزەرانی ژیان بەسەر دەبەن، ئەوانەی زاڵمن و لەسەر ڕێیی ڕاست لایان داوە و بەلاڕێدا دەڕۆن، هەروهها ئەوانەی كفر بە نیعمەت دەكەن و شوێنكەوتووی كافران و ڕێگرانن، ئەوانە هەمووی وەك زاڵم لە قورئانی پیرۆز هەژمار كراون.

    Related News