سەماحەتی حەكیم داوای بەرقەراربوونی یاسای نەوت و غاز دەكات
لەدیداری سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-3-27 لەگەڵ لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكان لەپەرلەمانی عێراق یكە بەسەرۆكایەتی هەیبت حەلبووسی بوو، سەماحەتی سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لێكردن و باسی پێشهاتەكان و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ڕەوتی حكومەت لە لە پێشكەشكردنی خزمتگوزارییەكان لەگەڵ لیژنەكە كرد، لەم دیدارەدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە كار لەسەر بەرقەرار بوونی یاسای تایبەتی نەوت و غاز بكرێت، لەبەر ئەوەی زەمینە خۆش دەكات بۆ ئەوەی چالاكی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان باشتر بێت بەتایبەتی دوای ئەو بڕیارانەی دادگای ئیتحادی دەریكرد، بۆیە ئێستا ئەوە زۆر پێویستە.
سەماحەتی داوای كرد كە بەرژەوەندی نیشتمانی لەكاری تەشریعی و چاودێری لیژنەكە پەیڕەوەی بكرێت، ئاماەشی كردكە پاراستنی سامانەكانی عێراق و كاركردن بۆ وەربەرهێنانی و گۆڕینی بۆ پرۆژەی گەشەپێدان پێویستە تا نەوەكانی داهاتوو سوودی لێوەربگرنو داواشی كرد ئەو سەقامگیرییە سیاسییە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی یاسا تێك ئاڵقاوەكان چارەسەر بكەن و بەڕێی بكەن.