• سەماحەتی حەكیم وەرزی وانەبێژی ڕەمەزانی دەكاتەوە و دووپات دەكاتەوە كە سیستەمی مافەكان لەگەڵ خووی مرۆڤ بەندە

    2023/ 03 /25 

    سەماحەتی حەكیم وەرزی وانەبێژی ڕەمەزانی دەكاتەوە و دووپات دەكاتەوە كە سیستەمی مافەكان لەگەڵ خووی مرۆڤ بەندە

    لەیەكەمین وانەی وەرزی ڕەەزانی كە لە بەرواری 2023-3-25 ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی لە پەیامی مافەكان كرد بە پێی قسەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین عەلی كوڕی حوسێن(سڵاوی لێ بێت) وئەوەش تەواوكاری توێژینەوەیەكی پێشووی بوو، لێرە سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە تەبایی هەبێت لە نێوان ماف و ئەرك، گوتیشی سیستەمی مافەكان لەسەر شكۆی مرۆڤ و عەقیدە و بڕوای ڕاستەقینە و بەها باشەكان ڕەوشتی ڕاست بەندە، ئاماژەشی كرد كە ئەوە پەیوەندی بە ڕژێمی مافەكان و خووی مرۆڤایەتی هەیە.

    سەماحەتی لەمیانەی توێژینەوەكەی  پەیامی ئیمام زێن ئەلعابدین (سڵاوی لێ بێت) باسی مافی دەستی كرد و ئاماژەی بە شوێنەواری زوڵم و بڕگەكانی كرد، لە بڕگەی حەڤدەهەمین لەسەر زوڵم لە قورئانی پیرۆز باس لە بەدرۆخستنەوەی ئایەتەكانی خوای گەورە كراوە، ڕوونی كردەوە كە گرنگترین سیفانی ئەوانەی ئایەتە پیرۆزەكانی خوای گەورە بەدرۆ دەبینن خۆ بەزلزانی و خۆویستیە و دستدرێژی كردن و سنوور بەزاندن و وازهێنانە لە نوێژكردن، جگە لە لەڕیگا لادان و ئەنجامدانی گونهای گەورە و نەبینینی ڕاستیەكانە و خۆ سەپاندنە، هەوەها باسی لە بڕگەی هەژەهەمین كرد كە باس لە زوڵم و زۆرداری دەكات و نموونەی بە ئەند ئایەتێكی قوڕئانی پیرۆز هێنا كە باس لەو جۆرە زاڵمە دەكات كە خەڵك بەلاڕێدا دەبات  و ئاماژەی كرد كە ئەو گوناهی ئەوانەش هەڵدەگرێت كە ڕێگەی خراپی پێ نیشان داون.

    Related News