• سەماحەتی حەكیم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەرێز مەسعود بارزانی پێگەیشت و باسیان لە پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق كرد

    2023/ 03 /23 

    سەماحەتی حەكیم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەرێز مەسعود بارزانی پێگەیشت و باسیان لە پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق كرد

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز مەسعود بارزانی پێگەیشت و لەم پەیوەندییە دوای ئەوەی هەردوو لا پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانیان و جەژنی نەورۆزیان لەیەك كرد، باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.
    هەردوو لا جەختیان كرد لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەموو ئاستەنگ و كێشەكانی نێوان حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێم بەپێی بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی و تەنازول كردن بۆ عێڕاق تیپەڕ بكرێت.
    لەكۆتاییشدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆی سیاسی باشترین بژاردەیە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن تا هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێن.

    Related News