سەماحەتی حەكیم .. عێراق قۆناغە سەختەكانی تێپەڕ كرد و چەندین دەستكەوتیش هەن كەبەهۆی مەینتەی هاوڵاتیان بەدی ناكرێت
لەخوارووی عێراق بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی ئیمارەی بەنی كەعب كەوت، كە لە پێش هەمووان شێخ حیدەر موتلەگ عبدولساحب مفتاح كەعبی و برای بەڕێز حاجی سەباح كەعبی ئامادەی دیدارەكە بوون كە لە ڕۆژی 2023-3-21 ئەنجامدرا، لەم چاوپێكەوتنە بەڕێز حەكیم باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەو هۆزانە كرد بەرامبەر ڕژیمی دیكاتۆری و تیرۆر و ستایشی ئەوانی كرد لە هاوبەشییان لە بنیاتنانی عێراقی تازە و پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لێكردن.
سەماحەتی ئاماژەی بە ڕۆلی عێراق كرد لە مێژووی مرۆڤایەتی و ڕوونیكردەوە كە ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی تووشی عێراق بەهۆی پێگەی وڵاتەكەی و ڕۆلی لە مێژوو بووە، سەماحەتی گوتیشی عیراق چەندین ڕكابەری و تەگەری گەورەی وەك ڕكابەری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی تێپەڕ كرد، هەروەها پێشكەوتنی بەرچاوی لەهەموو ڕوێكەوە بەخۆیەوە بینیوە بەڵام بەهۆی كێشەو مەینەتی ڕۆژانەی هاوڵاتیان ئەوانە باش بدی ناكرێن.
سەماحەتی لە درێژەی قسەكانیدا داوای كرد كە واز لە زمانی ڕەشبینی و نەرێنی بهێنن و بەزمانی گەشبینی و ئەرێنی بیگۆڕن، ئاماەی كرد كە زۆر دەستكەوتی گرنگ هەن پێویستە هەڵوسەتەی لەسەر بكەین هەر چەندە خواستەكان لەوە زیاترن بەڵام شایستەی ئەوەن باس بكرێن، هەروەها گوتیشی كە عێراق ئێستا ڕۆڵێكی گرنگ لە بازاڕی نەوت و وزە دەگێڕێت، ئەویش بەهۆی ئەو برە نەوتەی دەینێرێت و پڕۆژە داهاتووەكانی.