• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی چیكی باسی پەیوەندی دووقۆڵی هەردوولا دەكات

    2023/ 03 /20 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی چیكی باسی پەیوەندی دووقۆڵی هەردوولا دەكات

    بابەتی پێشهاتە سیاسی و دۆخی ناوخۆی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی عێراق و چیك بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست گرنگترین ئەو باسانە بوو كە لەڕۆژی 2023-3-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بیتەر شتیبانك باڵیۆزی وڵاتی چیك لەبەغدا ئەنجامی دا، لەم كۆبوونەوەدا بەڕێز حەكیم داوای لە سەرۆكی هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی دیپلوماتی ئەو وڵاتانە كرد كە لە عێراق كاردەكەن كە ئاماژە بە ڕەوشی كۆمەڵایەتی و ئەمنی باشی عێراق بدەن، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەردانی كردن لەنێوان هەردوو وڵات لەڕێگەی شاندە فەرمییەكان بەردەوامی هەبێت،هەروەها گوتیشی كە عێراق لە ڕووی سەقامگیری ئەمنی و گەشەسەندن قۆناغی باشی بڕیوە وئاماژەی كرد كە عێراق بەردەوام هەوڵی كرانەوە بەڕووی هەمووان دەدات بە مەرجێك كە شكۆ و بەرژەوەندی پارێزراو بێت و باشتر بێت.

    Related News