سەماحەتی حەكیم.. عیراق دژی چاكبوونەوەیە لەگەڵ ئیسرائیل و یاسایەكی بۆ مەحكوم كردنی داناوە
لە چاوپێكەوتنی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەرواری 2023-3-20 لەگەڵ شاندێكی كۆمەڵەی پارێزەرانی لاوی عەرەب كە لە چەندین وڵاتی عەرەبی هاتوون، سەماحەتی حەكیم پێشوازی گەرمی لێكردن و هیوای بەسەر بردنی كاتێكی خۆشی لە عێراق بۆ خواستن و باسی كاری پارێزەری و سروشتی ئەو كارە لە ڕووی كۆمەڵایەتی كرد كە بۆ ئەوەیە پاڵپشتی بێ تاوانان بكرێت و ستایشی ڕۆڵی ئەو ڕێكخراوەی كرد كە ئێستا لە داكۆكی كردن لە خەڵكی زوڵم لێكراوەوە بۆ ڕێكخراوێك كە بەرگری لە هەموو كێشەی عەرەبەكان و كەیسە هاوبەشەكان دەكات و لەو ڕێگایەش چارەسەریگونجاو بۆ حكومەت و دامودەزگایەكانی دادەنێت.
سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ كەیسی فەلەستینییەكان گەلە ستەم دیدەكەی دەربڕی و گوتی عێراق ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان لەقەڵەم داوە ئەویش بەپێی یاسایەك كە لەپەرلەمان نوێنەرانی گەل دەنگیان لەسەر داوە، هەروەها دواتر باسی گرنگی چارەسەركردنی ئەو دیدە نەرێنی و خراپەی كرد كە بەهۆی میدیاكان لەسەر دۆخی عێراق دروستكراوە، گوتیشی عێراق لە كەوتنە خوارەوەكەی هەڵساوەتەوە و ئیستا چەندین خاڵی ئەرێنی و باش كەڵەكە بوون و شارەكانی پڕن لە ژیان و پەیامی ئەمن و ئاشتی دەنێرن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتیشی كە سروشتی ئەو هێرشەی عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە بەهۆی چەندین ئەجیندای جیاجیاوە مەبەست تێیدا ئەوەیە تاقیكردنەوە و ئەزموونی دیمۆكراتیەت و فرە چەشنی و پەیوەندی باشی پێكهاتەكان بشێوێنن و هەرا بنێنەوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو جۆرە دیاردانە بووە هۆكاری ئەوەی دۆخی عێراق بەرەو ئاقارێكی خراپ ببات، داواشی كرد بەهۆی فرە چەشنی پێكهاتەكان پردی دۆستایەتی بۆ گەلان وڵاتانی جیهان درێژ بكرێت و دووپاتی كردەوە كە ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكان باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی بگەیە ناسنامەی نیشتمانی گشتی.
سەماحەتی داوای لە شاندەكە كرد كە تێبینیە باشەكانیان لەسەر عێراق بە وڵاتەكەانیان بگەیەنن، ئاماەشی بە میوانداریكردنی بەسرە بۆ جامی كەنداو كرد كە تێیدا عێراق ئەو تاقیكردنەوەی بۆ دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی عێراق و دڵباشی و جوامێری گەلەكەی بەكار هێنا.