سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی بزووتنەوەی ئیقتدار بەسەرۆكایەتی عەبدلحوسێن عەبتان كەوت
ڕۆژی 13-3-2023 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیقتدار بەسەرۆكایەتی عەبدولحسێن عەبتان كەوت، لەم دیدارەدا باس لە تازەترین پێشهانی سیاسی و بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و بۆنە نیشتمانییە داهاتووەكان كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵەكان لەسەر یەكگرتن یەكخستنی هەوڵ و كۆششەكان بە ئاراستەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بێت، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و نەهێشتنی گەندەڵی دووپات كردەوە.