سەماحەتی حەكیم بەپەیڕەوكردنی پلانێكی ڕوون داوای چارەسەركردنی نەخوێندەواری دەكات
لەكۆنگرەی ساڵانەی ڕێكخراوی (ژنی نموونەیی) كە لە 2023 -3-11 ئەنجامدرا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێبێت) و ڕۆژی جیهانی ئافرەتانی لە ئامادەبووان كرد، گرنگی كەیسی ئیمام مەهدی و بەجیهانبوون و بنەما مرۆییەكانی ئەوە باسی لێوەكرا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پەیوەندی نێوان پیاو و ژن پەیوەندییەكی درەوشاوە و دەركەوتنە نەك پەیوەندییەكی جیاكردنەوە، داواشی كرد كە چیرۆكەكانی سەركەوتنی ئافرەتان تیشكی بخرێتە سەر و زیاتر بایەخ بە چیرۆكی ئافرەتە سەركەوتوەكان بدرێت، هەروەها گوتیشی كە سەبر گرتن و قوربانی دان بۆ بەدەستهێنانی مافەكان و بایەخدان بە خێزان لە جووڵەی ئافرەتان نابێت بە شێوەیەك بێت كە ئامادەبوونی ئافرەت لەسەر شانی خێزان و خانەوادوكەی بێت.
سەماحەتی داواشی كردگە دەستەی باڵای نەهێشتنی نەخوێندەواری زیاتر ئەكتیڤ بكرێت و ئاماژەی كرد كە ڕێژەی نەخوێندەواری بەرزە و پێویستە پلانێكی ڕوون و ستراتیژی هەبێت كە لەلایەن حكومەت پاڵپشت بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بابەتە چارەسەر بكەن.