سەماحەتی حەكیم داوای بەڕێوەبردنی هەمەجۆر لە عێراق دووپات دەكاتەوە و داوای گەڕانەوەی كریستیانەكان دەكات
لە ڕۆژی شەممە بەروای 2023-3-4، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی ڕابیتەی كلدانییەكان كەوت و لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر سروشنی پێكهاتەكانی عێراق بە تایبەتی مەسیحییەكان كرا و لەم بارەیەوە بەڕێزیان بیروڕای گۆڕیەوە و گوتی كە مەسیحییەكان گرنگن بۆ دەوڵەمندكردنی كۆمەڵگای عێراقی و بەشێكی دانەبڕاون لە چەپكە گوڵەكەی عێراق.
بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە پێویستە كریستیانە عێراقییەكان بەخواستی خۆیان لەهەموو وڵاتەكانی جیهان بۆ وڵاتەكەی خۆیان بگەڕێنەوەو لێرە لە بنیاتنانی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی بەشداری بكەن.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەوەی ڕووبەڕووی مەسیحییەكان بوەتەوە تەنها ئەوانی نەگرتوەتەوە و بەڵكو تیرۆر و كاری خراپ ڕووبەڕووی هەموو پێكهاتەكان بێ جیاوازی بووتەوەو ئەو كارانەش پەیوەست نین بە ئاین و گروپێك بەڵكو زۆریان بەهۆی خراپی ڕەوشتی خراپ و خوێندنەوەی هەڵەی كەسانێك ڕوویان داوە، بەڕێزیان داواشی كرد كە بەڕێوەبردنی عێراق بەشێوەیەكی هەمەجۆر بێت و بەبەشداری هەمووان بێت، ڕوونیشیكردەوە كە بەڕیوەبردنی هەمەجۆر واتای ئەوەیە كە پێكاهتە عێراقییەكان ببنە پردێك بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان بەردەوامی هەبێت و پەیوەندی باش دروست ببێت، هەروەها لەكۆتاشیدا گوتی كە بەهۆی بوونی مەسیحییەكان قەداسەتی پاپا سەردانی عێراقی كرد.