• سەماحەتی حەكیم ستایشی خەڵكی دیالا دەكات بەهۆی ئەوەی پابەندن بە تێكەڵەی كۆمەڵایەتیان و پێكهاتەكانیان

    2023/ 03 /02 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی خەڵكی دیالا دەكات بەهۆی ئەوەی پابەندن بە تێكەڵەی كۆمەڵایەتیان و پێكهاتەكانیان

    لەڕۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ مازن ڕەشید مەلا جەواد تەمیمی چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوماقووڵانی هۆزەكانی بەنی تمیم كەوت، لەم چاوپێكەوتنە بەڕێزیان دڵخۆشی و شانازی خۆی بەهەڵوێستەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە دەربڕی كە لە زاری شێخ و كەسایەتییەكانیان گوێبیستی بوو، لێرەش ڕوونیكردەوە كە لە دیدارەكانی لەم پارێزگایە لەگەڵ سەرۆكی هۆزەكان و كەسایەتیە دیارەكان بۆی دەركەوتوە كە هەموو هەست بە بەرپرسیارێتیەكی گەورە دەكەن سەبارەت بە ڕیزبەندی كۆمەڵگا و پابەندن بەوەی بەدەست هاتوە و هەموو پاڵپشتی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوەن.

    سەماحەتی گوتیشی كە سەقامگیری دیالا تیشك دانەوەیەكی ئەرێنی بەسەر ئەمن و سەقامگیری هەموو عێراق هەیە، هەروەها گوتیشی كە دیالا عێراقێكی بچووك كراوەیە و دەكەوێتە ناوەڕاستی  پێنج پارێزگا و ئەڵقەی بەستنەوەیە لەگەڵ باكوور و باشوور بۆیە لەڕووی جوگرافی بەهۆی هەمەجۆری پێكهاتەكانی لە ڕووی كۆمەڵایەتی بە شارێكی گرنگ دادەنرێت و سەقامگیری ئەو شارە هەمیشە بەگرنگ وەسف دەكرێت.

    Related News